ژمارەی قوربانییانی مەكسیك بەرز بووتەوە

بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی دوێنێ مەكسیكی هەژاند، تا ئێستا نزیكەی 250 كەس بوونەتە قوربانی.

رۆژی سێشەممە 19/9/2017، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 7.1 پلەی رێختەر، لە مەکسیکۆی پایتەختی مەکسیک، ویلایەتی مۆریلۆس لە باشووری مەکسیکۆ و ناوچەی بۆیبلا لە باشووری رۆژهەڵاتی پایتەختی دا.

بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی زۆر، 29 باڵەخانە لە مەکسیکۆ بە تەواوی رووخاون، جگە لە زیانی ماددی گەورە، بەپێی دوایین ئامار، بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 224 کەس و برینداربوون و ونبوونی سەدانی دیکە.

دوای رووداوەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لە پەیامێکدا بە هاووڵاتییانی مەکسیکی راگەیاند، کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ هەموو هاوکارییەک.



AM:09:45:20/09/2017