نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
ئه‌مڕۆ چوارشەممە نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه له دابه‌زین، به‌ڵام هێشتا هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رو 55 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ 20 ی ئەیلولی 2017 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 55 دۆلار و 33 سه‌نته، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 55 دۆلار و 36 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 49 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له كاتێكدا به‌یانی دوێنێ به 49 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
AM:09:49:20/09/2017