حەیدەر عه‌بادی هۆشداری خوێن ڕشتن ده‌دات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری خوێن ڕشتن له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌دات و داواشده‌كات، له‌بری دواخستنی، كۆی پرسه‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
له‌میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند: بڕیاری گۆڕینی سنوره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه، ده‌رگای هێزو خوێن ڕشتن ده‌كاته‌وه‌و پێویستیشه به‌ڕێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له‌بری دواخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، پرۆسه‌كه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، چونكه به‌هیچ جۆرێك ده‌ستوری عیرق ڕێگه‌ی به‌و پرۆسه‌یه نه‌داوه و هه‌مووانیش ده‌نگیان به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق داوه.
عه‌بادی هۆشداریده‌داته هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت:" ئێستا‌و داهاتووش ریفراندۆم ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان لاواز ده‌كات، ئه‌و پێشنیازانه‌شی كردوومانه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌یه نه‌ك دواخستنی".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهانیش، عه‌بادی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی عیراق هیچ وڵاتێك چاودێری پرۆسه‌كه‌و دانوستانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ناكات، به‌وه‌فدی ئه‌مریكادا ئه‌و په‌یامه‌مان به‌ڕوونی گه‌یاندوه كه به‌هه‌موو جۆرێك ریفراندۆم ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه.
AM:09:57:20/09/2017