كەشناسی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ یەكەم ڕۆژی پایز كە دەكاتە ڕۆژی هەینی پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئەیلول لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژی هەینی كەشێكی فێنك ڕوو دەكاتە هەرێمی كوردستان و پێشبینی دەكرێت لە تەواوی ناوچەكاندا بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە ژێر ٤٠ پلەی سەدی بێ.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسی، لەم ماوەیەدا ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

هەروەها بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراوی ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر ٣٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی ٣٥ پلەی سیلیزی

دهۆك ٣٥ پلەی سیلیزی

كەركوك ٣٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە ٣٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ ٣٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران ٢٤ پلەی سیلیزی

خانەقین ٣٨ پلەی سیلیزی



AM:11:22:20/09/2017