چەند چالاكوانێك لە بەرەی خەڵك دەستگیركران

بڕیارە دژ بە هاتنی بارزانی بۆ سلێمانی خۆپیشاندانێك لە شەقامی سالم بەڕێوە بچێت و بەر لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكەش ژمارەیەك چالاكوان دەستگیركران.

پەیامنێری "سپی" لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی ڕایگەیاند ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنیەكان لەو شەقامە جێگیر كراون كە بڕیارە لەلایەن بەرەی خەڵكەوە خۆپیشاندانی وەك ناڕەزاییەك دژ بە هاتنی بارزانی سازبكرێت.

راشیگەیاند "هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەكی چالاكوانیان لە بەرەی خەڵك دەستگیركردووە و بردویان بۆ بنكەی ئاسایشی ڕزگاریی".

بریارە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، لە یاریگای سلێمانی بانگەشە بۆ ریفراندۆمی باشوری كوردستان بكات، لەبەرامبەر ئەوەشدا بەرەی خەڵك و ژمارەیەك لە چالاكوانان وەك ناڕەزایی دەیانویست خۆپیشاندانیك لە شەقامی سالم ئەنجام بدەن.




AM:11:47:20/09/2017