ئەژین قادر، فۆتۆگرافەری رۆژنامەی كوردستانی نوێ بەیانی ئەمرۆ چوارشەممە كۆچی دوایی كرد.
بەپێی زانیارییەكان ئەمرۆ 20ی ئەیلول ئەژین قادر رۆژنامەنوسو فۆتۆگرافەری رۆژنامەی كوردستانی نوێی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌ماڵی خۆیان له‌هۆش خۆی چوه، به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی و گیانی له‌ده‌ستداوه
ئەژین قادر ٥ی ئەیلولی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، و دانیشتووی شاری سلێمانییە، زیاتر لە سێ ساڵە وەک ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە دەزگاکانی راگەیاندن کار دەکات، هەروەها ساڵێک وەکو فۆتۆگرافەر لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کاری کردووە،
ناوبراو لە هاوسەری پێشووی خاوەنی منداڵێكە و دەستگیرانداریشە