فوئاد مەعسوم بۆ دیدار لەگەڵ بارزانی سەردانی سلێمانی دەكات

سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەكات‌و پێدەچێت لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبوونەوە بكات.

لەمبارەیەوە عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژكاری سەرۆككۆماری عێراق راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 20-9-2017 فوئاد مەعسووم سەردانی شاری سلێمانی دەكات‌و هاتنی سەرۆككۆمار بۆ سلێمانی تەنیا بەمەبەستی كۆبوونەوەیە لەگەڵ مەسعود بارزانی.

 ئەوەشی خستەڕوو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی، سەرۆككۆماری عێراق هەر ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بەغدا.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بارزانی کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ پشتیوانی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەڕێوەبچێت.



PM:12:22:20/09/2017