بارزانی گەیشتە سلێمانی

مەسعود بارزانی گەیشتە سلێمانی و ڕێگری لە ڕووماڵی ئێن ئاڕتی دەكرێت.

كەمێك لەمەوبەر مەسعود بارزانی، بە مەبەستی دەستپێكردنی بانگەشەی ڕیفراندۆم گەیشتە سلێمانی و بە بەپێی هەواڵێكی ئێن ئاڕتی بڕیار دراوە ڕێگری لە تیمی ڕۆژنامەوانی ئەو كەناڵە بكرێت لە ڕووماڵكردنی كەرنەڤاڵەكە لە یاریگای سلێمانی.

"سپی" وەك یەكەم دەزگای میدیایی ئەوەش ئاشكراكرد كە مەسعود بارزانی بۆ مەبەستی بانگەشەی ڕیفراندۆم سەردانی سلێمانی دەكات.



PM:12:39:20/09/2017