یەكێتی گۆڕانكاری پۆستە حكومی و حزبیەكانی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرپرسە حكومی و حزبیەكانی دەگۆڕێت و لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمیی یەكێتی، سەركردایەتیی یەكێتی دوو لێژنەی باڵای بۆ گۆڕانكارییەكان لە پۆستە حكوومی و حزبییەكان پێك هێناوە كە پێشنیازی گۆڕینی بەبرپرسەكان دەداتە مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە و دوا بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت.

هەروەك لە هەواڵەكەدا هاتووە، هەر بەرپرسێكی یەكێتی زیاتر لە هەشت ساڵ لە پۆستێكی حكوومیدا مابێتەوە، دەگۆڕدرێت و هەر بەرپرسێكی ئەو حزبەش زیاتر لە چوار ساڵ لە پۆستە حزبییەكەی مابێتەوە، دەگۆڕدرێت.

لە هەواڵی ماڵپەڕەكەدا ئەوەش ڕاگەیەندراوە "جگە لە گۆڕانكاریی لە پۆستە حزبییەكانی مەڵبەندەكانەوە، لێژنەی گۆڕانكاریی حزبی دەتوانێ گۆڕانكاریی لە مەكتەبی سیاسی بكات و پێدەچێت گۆڕانكاری لە مەكتەبی سیاسیشدا بكرێت".

 




PM:01:51:20/09/2017