ڤیدیۆ:دوای ٧٣ یاری ریاڵ مەدرید دۆرا


دوای ٧٣ یاری فەرمی لە خولە جیا جیاکان ئەمشەو لە ئەنجامێکی چاوەوان نەکراودا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا توشی شکست هاتوو لە ناو یاریگاو هاندەرانیدا ١-٠ بە یانەی ریاڵ بیتس دۆڕا.

ریاڵ مەدرید خراپترین ئاستی خۆی پێشکەشکردوو یانەی ریاڵ بیتسیش لە خولەکی ٩٤ بە گۆڵی یاریزان سانابریا توانی شکست نۆشی ریاڵ مەدرید بکات و توشی یەکە دۆرانی بکات لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.

لە ئیستادا ریاڵ مەدرید ٧ خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنە دێت و تەنها ٨ خاڵی هەیە.





AM:01:28:21/09/2017