ئێران و عێراق‌و تورکیا دوا هەڵوێستی خۆیان لەسەر ریفراندۆم راگەیاند

وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ ولاتی توركیا و ئێران و عێراق لە بەرامبەر پرسی ڕیفڕاندۆم یەكدەگرن و پێیانوایە " مەترسی كەوتنەوەی پشێوی دیكەی لێ دەكرێت".

لە پەراوێزی كۆبونەوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكاندا، وەزیرانی دەرەوەی عێراق وتوركیا و ئێران بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن " پرۆژەی ئەنجامدانی ڕاپرسی كە بڕیارە لە 25 ی ئەیلول ئەنجامبدرێت، بەهۆیەوە هەموو ئەو دەستكەتانەی عێراق لە دژی داعش بەدەستی هێناوە دەكەوێتە مەترسیەوە، هەروەك پێچەوانەی دەستوری عێراقیە و مەترسی كەوتنەوەی پشێوی دیكەی لێ دەكرێت".

لە بەیاننامە هاوبەشەكەدا هاتووە" وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵات رێكەوتن لەسەر : جەختكردنەوە لەسەر پاراستنی سەروەری عێراق و یەكپارچەیی خاكەكەی، پێشوازیكردن لە ئازادكردنی پارێزگای نەینەوا، كەەخۆڕاگری گەلی عێراقی پیشاندا دژی داعش".

هەروەها جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە" ئەنجامدانی ڕاپرسی هیچ سودێكی بۆ هەرێمی كوردستان نابێت".



PM:01:00:21/09/2017