به‌هۆى تێكشكانى فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له كاتى نیشتنه‌وه‌ى له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له ئه‌ستانبول، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه، ڕاگیران.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە كه فڕۆكهیەک له‌كاتى نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له ئه‌ستانبول، له ڕێڕه‌وى خۆى ده‌رچووه و به‌و هۆیه‌وه تێكشكاوه.
ئاماژە بەوەش کراوە كه دواى كهوتنهخوارهوهى، فڕۆكه‌كه ئاگرى تێبه‌ربووه، تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ش سه‌رقاڵى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن بەو هۆیەشەوە سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه، ڕاگیراون.