كادیرێكی پێشكه‌وتوی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی ده‌كات و داواش له‌بارزانی ده‌كات له‌بڕیاری ڕیفراندۆم پاشگه‌زبێته‌وه.
ئاراس شێخ جه‌نگی، كادیری پێشكه‌وتوی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان لە نوسینێکدا دەڵێت "ئه‌مڕۆ دوایین ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمه‌و چه‌ند سه‌عاتێكی ماوه، وه‌كو كوردێك داوا له‌جه‌نابت ده‌كه‌م به‌زوترین كات و پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه ته‌واوبێت، له‌م كاره‌ی ده‌ستتان پێكردوه په‌شیمان ببنه‌وه".
ده‌شڵێت "داواكاری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه داواكاری ئه‌و هه‌موو میلله‌تانه، داواكاری ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی داواتان لێده‌كه‌ن ئه‌م پڕۆسه‌یه ڕابگرن قبوڵبكه‌یت، چونكه دیاره كه‌سمان له‌گه‌ڵ نییه".
ئاراس شێخ جه‌نگی لە نوسینەکەیدا دەڵێت "دیارنییه كێ پێی كردویت، به‌ڵام وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س كه زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت له‌م كاره جه‌نابتیت دواتر میله‌ته‌كه‌مان، بۆیه با ڕوداوی ساڵی 1975 دوباره نه‌بێته‌وه، ئه‌وكات ڕێگه‌یه‌كتان مابوه‌وه كه شای ئێران بوو، دیاره شای ئێرانیشمان نه‌ماوه‌و هیچ ڕێگه‌یه‌كیشمان له‌به‌رده‌م نامێنێت".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتیی دەشڵێت "وه‌ك كوردێك داوات لێده‌كه‌م له‌مكاره‌ی كردوته په‌شیمان ببیته‌وه‌و به‌م هه‌ڵوێسته خزمه‌تێكی گه‌وره به‌كورد ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ده‌زانم كارێكی ناخۆشه بۆ جه‌نابت، به‌ڵام زۆرجاریش سیاسیه‌كان هه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، پێشئه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه ڕوبدات له‌هه‌ڵه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و ده‌توانن خزمه‌تێكی زیاتر به‌میله‌ته‌كه‌یان بگه‌یه‌نن.
ناوبراو داوایەک ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەکات و به‌پێویستی ده‌زانێت مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی په‌یامێك ئاراسته‌ی بارزانی بكات و داوای لێبكات له‌م كاره‌ی ده‌ستی پێكردوه په‌شیمانی بكه‌نه‌وه، ئاشكراشیكردوه "بڕیاره مه‌كته‌بی سیاسی په‌یامێك ئاراسته‌ی بارزانی بكه‌ن".