ئەنجومەنی ئاسایشی تورکی: ریفراندۆم شەرعی نییەو عاقیبەتی خێر نابێت

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا راگەیاند" ریفراندۆمی باکوری عێراق شەرعی نییەو عاقیبەتی خێر نابێت".

لە بەیانێکدا کە لەئەنجومەنی ئاسایشی تورکیاوە دوای کۆبوونەوەی ئەم ئێوارەیەی بڵاوکرایەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە" ریفراندۆمی باکوری عێراق شەرعی نییەو پەسەند ناکرێت و عاقیبەتی خێر نابێت".

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ریفراندۆمەکە ئاکامەکەی زەرەری بۆ خۆیان و هەموو ناوچەکە دەبێت، شتێکی چاوەروانکراوە ئەگەر ئەمە هەڵەیە ئەنجام بدرێت.

تورکیا بەپێی رێککەوتنە دوو قۆڵیەکان و یاسا نێودەڵەتییەکان دەستی کراوە دەبێت بۆ رێوشوێن وەرگرتن کە هەموو مافەکانی دەستەبەربکات.

ریفراندۆم، هەڵەیەکە رەتکراوەتە لەلایەن تورکیاو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و حکومەتی ناوەندی عێراقەوە.

وەک لە بەیاننەکەدا هاتووە" تورکیا ئامادەیە بەپێی دەستوری عێراق هەولێ نێوەندگیری نێوان هەرێم و بەغدا بدات".



PM:09:07:22/09/2017