لە سنوری ئاوی نێوان تورکیا و رۆما یەختێکی قاچاخ ژێرئاو دەکەوێت کە ٨٢ هاوڵاتی باشووری کوردستانی تیایە.
کەناڵی کوردساتنیوز لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە "بەھۆی خراپی کەشوھەواو بەرزو نزمی شەپۆلەکانی دەریاوە، یەختێک لەسنوری ئاوی نێوان "تورکیاو رۆمانیا" ژێرئاوکەوتووەو کە ٨٢ کۆچبەری کوردی تێدابووەو زۆرینەیان خەڵکی باشوری کوردستانن".
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەو کەناڵە بڵاویکردۆتەوە، تائێستا ٢٥ کەس لە کۆچبەرانی ناو ئەو یەختە رزگاریان بووەو چارەنوسی ئەوانەی تر نادیارە.