بۆ یاری سبەینێی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئەلاڤێس لە خولی یانەکانی
ئیسپانیا لە هەفتەی شەشەم، شەش لە یاریزانەکانی زیدان ناتوانن یاری بکەن بەهۆی پێکان
و بڕیاری هونەری راهێنەرەوە.
یاریزانەکانیش بریتین لە تۆنی کرۆس، کۆڤاسیچ، ڤایخۆ، مارسێلۆ، تیۆ
هێرناندێز، بنزیمە.
بڕیارە رۆژی شەممە یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی
یانەی ئەلاڤیس لە کاتژمێر ٥:١٥ خولەک.