هەندێک لەسودە تەندروستیەکانی بیبەری ڕەش بزانە


سودەکانی بیبەری ڕەش یەکێکە لەو ڕووەکانەی کە وەک بەهارات و وەک چارەسەر بەکاردێت بۆ زۆر نەخۆشی بەهۆی ئەوەی چەندین سودی تەندروستی هەیە.هەروەها وەک پارێزەری خۆراک بەکاردێت لەبەرئەوەی دژە بەکتریایە.

لە سودە گرنگەکانی:

- بەسودە بۆ گەدە: بیبەر دەبێتە هۆی زیادبونی ترشی هایدرۆلیک لە گەدەدا ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆ کرداری هەرس، هەروەها بەدورت دەگرێت لە سکچون و قەبزی و ژانە سک.

- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.

- یارمەتیدەرێکی باشی تەندروستی پێست دەدات: بیبەری ڕەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی نەخۆشی پەڵەی پێست.

- دژە بەکتریایە: بیبەری ڕەش وەک دژە بەکتریا بەکار دێت، هەروەها دەتپارێزێت لە جەڵدە.

- دژە ئۆکسانە:بیبەری ڕەش دژە ئۆکسانە ئەمەش دەت پارێزێ لە نەخۆشیە شێرپەنجەیەکان.

- یارمەتی بەهێز کردنی یادگە دەدات: بەهۆی ئەوە چەندین پێکهاتەی بەسودی تێدایە ئەمەش دەتپارێزێت لەنەخۆشی زەهایمەر.

سەرچاوە: health and beauty

وە:هە-ف



PM:07:48:23/09/2017