یەکێتی بەرەو ئەوە دەچێت بڕیار لەسەر ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە کەرکوک بدات

سبەی یەک شەممە ٢٤ ی ئەیلول رۆژێک پێش پرۆسەی ریفراندۆم پرسی ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە کەرکوک و ناوجە جێناکۆکەکان یەکلای دەبێتەوە. 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی یەکێتی لە بینایەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک ئەنجامدراوە بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر دواخستنی ریفراندۆم لەو شارە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەرپرسانی یەکیتی گەیشتوونەتە ئەوەی بڕیار لەسەر ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە کەرکوک بدەن.

سپی زانیویەتی، بەرپرسانی یەکێتی نایانەوێت ئەو بڕیارە ئاشکرا بکەن و یەکلایی بکەنەوە تا پرس و ڕا لەگەڵ بارزانی دەکەن، هەر بۆیە بڕیاردراوە سبەی یەک شەممە ٢٤ ی ئەیلول، وەفدێکی شاری کەرکوک لە بەرپرسانی مەڵبەندی یەکێتی و لقی پارتی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا، سەردانی مەسعود بارزانی بکەن و دوا بڕیار لەسەر دواخستنی ریفراندۆم لە کەرکوکدا بدەن.

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەگەر زۆرە، سبەی بڕیار لەسەر ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە هەموو ناوچە جێناکۆکەکان بدرێت.

ئەو بڕیارانەی ئەمشەو لە کاتێکدایە تا ئێستا بارزانی سوورە لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سەرتاسەری هەرێم بە کەرکوکیشەوە.



PM:10:58:23/09/2017