یەکێتی لە کەرکوک داوای دواخستنی ریفراندۆم لەو شارە دەکەن

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاڵا تاڵەبانی دەڵیت" ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە گرنگی دەزانین لە کوردستان بەگشتی و لەکەرکوک ناوچە دابراوەکان بەتایبەتی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ کاتێکی لەبارتر دوابخرێت".

ده‌قه‌كه‌ی 
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان...
خەڵکی بەشەرەف و خۆراگری کەرکوک٠٠٠
پێشمەرگە قارەمانەکان٠٠٠
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان٠٠
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆزی رەوای میلەتەکەمان هەروەها پاراستنی خاک و ژیانی خەڵکی کەرکوک و دوورخستنەوەیان لەهەمووجۆرە مەترسی و هەرەشەیەک و پاراستنی خاک و ژیانی خەڵکی کەرکوک و دوورخستنەوەیان لەهەموو جۆرە مەترسی و هەرەشەیەک و پاراستنی پێکەوەژیان لە شارەکەمان و بەهەند وەرگرتنی راو و بۆچوونی ووڵاتانی ئیقلیمی و بەتایبەتر رای نەتەوەیەکگرتوەکان و ووڵاتە زلهێزەکان و بۆ لەدەست نەدانی پشتیوانانیان ولە بار نەچوونی دروشمی یەکێتیەکەمان لە جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنوسین .
 
وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە گرنگی دەزانین لە کوردستان بەگشتی و لەکەرکوک ناوچە دابراوەکان بەتایبەتی پرۆسەی ریفراندۆم بۆ کاتێکی لەبارتر دوابخرێت تا هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی ئەم مافە رەوایە لە ناوخۆ و دەرەوە مسۆگەر بکرێ٠
ئاڵا تاڵەبانی 
۲۳/۹/۲٠۱۷
کەرکوک 



AM:12:56:24/09/2017