كۆمەڵی ئیسلامی: پاشگەزبوونەوە لە ریفراندۆم عەیبە‌و حەیاچوون نیە

کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، لە ئێستادا کوردستان لە بارێکدایە کە بەرپرسان و پارتەکان دەبێت لە نێوان دوو بژاردەی زەرەردا ئەوەیان کە زەرەری کەمترە ھەڵبژێرن.

محەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی  لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسوک نوسیوویەتی، بژاردەکان چاک نین تا چاکترینیان ھەڵبژێردرێت، بۆیە وردەکاری وریایی زۆری دەوێت و بابەتەکە چارەنوسی میللەتە و ھەرگیز پاشگەزبونەوە عەیبەو حەیاچون نیە و ھەندێجار سەرکەوتن و بوێری و ئازایەتیە.

هەروەها کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ وبەیانی کاتێکی چارەنوسازی نیشتمانیە کاتی دلسۆزی نواندن وقسەو ئامۆژگاری کردنی یەکترە نەک تانە لێدان وشکاندنی ئیرادەو وتەسفیەی حیسابات وئەم سەرکەوتو وئەو شکستی ھێنا وئەم جۆرە قسانە.

بەرپرسەكەی كۆمەڵ ئەوەشی وتووە" خوا ھیدایەتی ھەموان بدات بۆ بڕیاری چاک وتەندروست کە لە بەرژەوەندی میللەتدا بێ لە ھەر کەس ولایەنێکەوە بێ وەچی خێری ئەم میللەتەی تێدایە ئەوە بچەسپێ .

ئەو قسانەی محەمەد حەکیم لە کاتێکدایە کە تائێستا چەند جارێک حزبەکەی داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بۆ سەربەخۆی کردووە.



AM:11:06:24/09/2017