كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم كاتی كردنەوەی بنكەكانی دەنگدان و داخستنی بە هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت.
بەرپرسی پەیوەندیەكان و ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم لە لێدوانێكدا بۆ "سپی" ڕایگەیاند "سبەی دووشەممە 25ی ئەیلول كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی وێستگەكانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەراندا دەكرێتەوە و تا كاتژمێر 6ی ئێوارە پرۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێت".
ناوبراو سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانیش وتی "بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لەماوەی 72 كاتژمێر دوای پرۆسەی دەنگدان ئەنجامەكان رادەگەیەنرێت".
سبەی دووشەممە 25ی ئەیلول ڕاپرسی بۆ سەربەخۆی لە هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەكان ئەنجام دەدرێت.