کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان دوایین هەڵوێستی لەبارە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەوە ئاشکراکرد و ڕایدەگەیەنێت "هه‌ركات گشتپرسییش ئه‌نجامدرا، ئێمه ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه".
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ڕایدەگەیەنێت "ئێمه مه‌ترسیی جیددییمان هه‌یه كه ئەم ڕیفراندۆمە سه‌روبه‌ر نه‌گرێ و بگره له‌سه‌ریشی قه‌رزدار ببینه‌وه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "هه‌ركات گشتپرسییش ئه‌نجامدرا، ئێمه ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه، چونكه لهههركوردێكی دڵسۆز بپرسرێ: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ؟ بێگومان ده‌ڵێ: (به‌ڵێ)".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه"
بيسم الله الرحمن الرحیم
جه‌ماوه‌ری به‌ڕێزی كوردستان
لایه‌نه سیاسییه‌كان
ئهندامو لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
به‌پێویستی ده‌زانین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا بهكورتییو ڕوونیی هه‌ڵوێستی خۆمان له‌مه‌ڕ بابه‌تی ڕیفراندۆم‌و سه‌ربه‌خۆیی بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌ك
وه‌ك چه‌ندان جار‌و له‌بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ڕامان گه‌یاندوه، جارێكی دیكه‌ش دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه گه‌لی كوردستانیش وه‌ك سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ی دنیا مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی له وڵاتی خۆیدا خاوه‌نی ئیراده‌و ئیداره‌ی خۆی بێ‌و ئازاد‌و سهربهخۆبێو، له‌ژێر سایه‌ی دهوڵهتو قه‌واره‌ی سیاسیی خۆیدا بژی.
دوو
ئێمه وه‌ك زه‌مینه سازییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له (6/4/2014)دا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا پڕۆژه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆمان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام بڕیار به‌ده‌ستان، وهڵامو به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان نه‌بوو!
سێ
سه‌باره‌ت به‌و گشتپرسییه‌ی كه ده‌ویسترێ سبه‌ینێ (25/9/2017)ز به‌ڕێوه‌بچێ، ئێمه چه‌ند جارێك له‌كۆبوونه‌وه تایبهتییهكانداو له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه به‌ده‌نگێكی زوڵاڵ‌و به‌ڕاشكاویی بیروڕاو هه‌ڵوێستی خۆمانمان خستۆته ڕوو: كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی نێوخۆیی‌و ههرێمییو نێوده‌وڵه‌تیی بۆ نه‌كراوه‌و، بڕیارێكی حیزبیی له‌پشته‌وه‌یه له‌جیاتی یاسایه‌ك، یان بڕیارێكی دامه‌زراوه‌یی هه‌مه‌لایه‌نه، بۆیه ئێمه مه‌ترسیی جیددییمان هه‌یه كه سه‌روبه‌ر نه‌گرێ‌و، بگره له‌سه‌ریشی قه‌رزدار ببینه‌وه، كه‌چی به‌داخه‌وه سهرنجو ڕه‌خنه‌كانی ئێمه‌و غه‌یری ئێمه‌ش له‌سه‌ر چۆنیهتیو ههلو مه‌رجی تێدا ئه‌نجامدرانی ئه‌و پڕۆسه‌یه "كهلهئهسڵدا پرسێكی گشتیی‌و نیشتیمانییه" وه‌رنه‌گیران!
چوار
كه‌مته‌رخه‌میی بڕیار به‌ده‌ستانی هه‌رێمیش له زه‌مینه‌سازیی كردنی نێوخۆیی‌و ههرێمییو ده‌ره‌كییدا، بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، هه‌ڵوێستی نه‌رێنیی زلهێزانو ده‌وڵه‌تانی دنیا‌و، زۆربه‌ی حیزب‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێڕاق پاساو ناداته‌وه، كه ئاماده‌نین دان به‌و مافه سروشتییو خواڕسكهی گه‌لی كوردستاندا بێنن.
وهدهبوو زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ گشت‌پرسیی له‌ناوچه كوردستانییه ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كان كرابایه، كه دیاره نه‌كراوه‌و، ترسی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕۆ ئاژاوه هه‌یه.
پێنج
هه‌ركات گشتپرسییش ئه‌نجامدرا، ئێمه ده‌نگمان (به‌ڵێ)یه، چونكه لهههركوردێكی دڵسۆز بپرسرێ: ئایا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێ؟ بێگومان ده‌ڵێ: (به‌ڵێ)، به‌ڵام لێره‌شه‌وه ده‌ڵێین: به‌رپرسیار له‌به‌رانبه‌ر ده‌رهاویشته‌و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیی لێكراوه‌كاندا، ته‌نیا بڕیارده‌رانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ن.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
4/1/1439ك
24/9/2017ز