ناوبژیوانی یاریەکەی ریاڵ مەدرید دۆرتمۆند بناسە


بۆ یاریەکەی رۆژی سێشەممەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای نێوان برۆسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبژیوانێکی هۆڵەندی دەستنیشانکردووە کە ئەویش بیورن کویپرسی هۆڵەندییە.

بڕیارە رۆژی سێشەممە لە جەولەی دووەمی خولی ئیسپانیا هەردوو یانەی برۆسیا دۆرتمۆند و ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکببنەوەو یاریەکەش لە سەعات ٩:٤٥ خولەک بەرێوە دەچێت.

ئەم ناوبژیوانە هۆڵەندییە تەمەنی٤٤ ساڵەو پێشتر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا چەندین یاری گرنگ و بەهێزی بەرێوە بردووە.



AM:12:01:25/09/2017