ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەنگی دا
به‌یانی ئه‌مڕۆ 25ی ئەیلول عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌شاری سلێمانی به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
دواتر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕایگه‌یاند: ریفراندۆم ئامرازێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دروستكردنی ده‌وڵه‌ت بۆیه پێویسته هاووڵاتیان ئه‌م ڕۆژه مێژووییه له‌به‌رچاو بگرن و به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن.
وتیشی: ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لایه‌نگرانی خۆمان سه‌رپشك كردووه كه به‌شداری ده‌كه‌ن یان ناكه‌ن، به‌ڵام من خۆم شه‌خسی ده‌نگم به به‌ڵێ داوه .
AM:11:05:25/09/2017