ئەردۆغان: کورد باجی ڕیفراندۆم دەدات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند ئامۆژگاری کوردمان کورد ڕیفراندۆم ئەنجام نەدەن، بەڵام بە ئەنجامدانی باجەکەی دەدەن.


کەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێکدا ئەردۆغان ڕایگەیاند "ڕیفراندۆمی باکوری عێراق نادەسوریە و بەهیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەین".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا پێشەر بەرپرسانی کوردیان ئاگادار کردۆتەوە کە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدەن، بە "ئەنجامدانیشی باجەکەی دەدەن".

تەئکیدیشی کردەوە تورکیا بۆری نەوت دەگرێتەوە و "هەرێمیش هیچی پێناکرێت"، وتیشی "هه‌موو سنووره‌كانمان به‌ڕووی هه‌رێمی باكوری عیراق داده‌خه‌ین".

وتەکانی ئەردۆغان کە بەشی زۆری هێرش کردنە سەر ڕیفراندۆمی کوردستان بوو تەئکیدی لەو کردەوە ئەوان وای دادەنێن کە ڕیفراندۆم ئەنجام نەدراوە وتیشی"تەنیا ئیسرائیل پشتیوانی ڕیفراندۆمی باکوری عێراق دەکات".



PM:01:38:25/09/2017