قوباد تاڵەبانی وەڵامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەداتەوە

قوباد تاڵەبانی وەڵامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەداتەوە و داوایەک ئاراستەی خاڵکی هەرێمی کوردستانیش دەکات.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت "بەهێزترین و گونجاوترین وەڵام بۆ ئەو بڕیارە نا بەرپرسانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکردنی دەنگتانە لە ریفراندۆمی کوردستان ".

پەرلەمانى عێراق بە پێی بڕیارێکی کە ئەمڕۆ دەنگی بۆدرا حەیدەر عەبادى پەیوەستکرد بە ناردنەوەى هێزی سەربازى بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەرى و جێبەجێکردنى بڕیارى دورخستنەوەى نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە پۆستەکەى.

هاوکات داواشی کردووە کۆمپانیاکانى نەوت لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکاندا کارنەکەن  و سەرجەم چالاکییەکانییان بوەستێنن.

هەروەها له‌كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراقدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو، بڕیاردرا به‌ داخستنی‌ سنوره‌كانی‌ عیراق به‌ڕووی هه‌رێمی‌ كوردستان.



PM:03:07:25/09/2017