لە کاتژمێر ٧ ی ئێوارەوە سندقەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستیپێکرد.
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان بە سپی راگەیاند " لە کاتژمێر 7 ەوە دوای کاتژمێرێک لە درێژکردنەوەی دەنگدان سەرجەم بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتیاندا داخران و دەستکرا بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له دوو هه‌زار و 13 بنكه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم و ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ، 136 تیمی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 142 ڕاگه‌یه‌ندكاری بیانیش ڕووماڵی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، له 35 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی كه وه‌كو تاك به‌شداری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، به‌گشتی 313 تیمی چاو‌دێر و چاو‌دێر و ده‌زگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ناوخۆیی و بیانی و 10 قه‌واره‌ی سیاسی و گرووپێك چاودێری و ڕووماڵی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
پرۆسه‌كه به به‌شداری زیاتر له سێ ملیۆن 900 هه‌زار كه‌س به‌ڕێوه ده‌چێ و له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی ده‌ستی پێ كرد و سه‌عات شه‌شی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆتایی پێ دێت.