ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان نرخی نەوتی بەرز كردەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەكانی توركیا بۆ بڕینی هەناردەی نەوتی هەرێم لەپاش بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان.
ئەمرۆ 26ی ئەیلول نرخی نەوتی خاوی بڕێنت بەرمیلێك بە 59 دۆلار و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، كه ئه‌وه‌ش به‌رزترین نرخه له 10ی ته‌مووزی 2015 ه‌وه.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس، 15 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی به 52 دۆلار و 37 سه‌نت فرۆشرا. دوێنێ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 52 دۆلار و 43 سه‌نت كه به‌رزترین نرخه له‌ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا.
یەكێك لە هۆكارەكانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو بریتیه له هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، كه دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستانی به خاكی وڵاته‌كه‌یدا كرد بۆ وڵاتانی جیهان، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك- جه‌یهان رۆژانه 500 هه‌تا 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاوی كێڵگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك بۆ هه‌نارده‌كردن بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌گوازێته‌وه.
AM:10:36:26/09/2017