لە ڤیدیۆیەکدا کە لە شاری ئەسفەهان لە ئێران گیراوەو لە یوتوب بڵاوکراوەتەوە، ژنێک دەردەکەوێت بە بۆنیدی ئۆتۆمبیلێکەوە خۆی هەڵواسیووەو ئۆتۆمبیلەکەش بەخێرای دەڕوات.
دوای ئەوەی ڤیدیۆکە بڵاودەکرێتەوە و شۆفێرەکە دەستگیردەکرێت، دەردەکەوێت ژنەکە هاوسەری شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە بووە.
دەوترێت هاوسەری شۆفێرەکە ویستویەتی ڕێگری لە خێزانەکەی بکات بچێتە شوێنێک، بەڵام ئەو گوێی پێنەداوە و بەردەوامبووە لەسەر ڕۆشتن.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئێرانییەوە پەخشکرا و کاردانەوەی زۆری بینەرانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لەلایەکی دیکەوە حەسەن ڕەحیمی داواکاری گشتی ئەسفەهان ڕایگەیاندووە "ژنەکە بەهۆی ڕووداوەکەوە ئازاری پێگەشتووە و لەڕووی یاساییەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
عەلی ڕەزا سەلەواتی جێگری سەرۆکی شارەوانی ئەسفەهان ڕایگەیاندووە "ڕووداوەکە پەیوەندی بە ناکۆکی نێوان ئەو دوو هاوسەرەوە هەبووە و گرژی نێوان شۆفێر و سەرنشین نەبووە".
وتوشیەتی "لەگەڵ ئەوەدا پیاوەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کراوە".