پەکەکە لە ناوچەی بارزان گوورزێکی سەربازی قورس لە سووپای تورکیا دەدات

گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد لە ناوچەی جوولە مێرگ و بارزان گورزێکی سەربازی کووشندەیان ئاراستەی سووپای تورکیا کردووەو ١٥ سەربازیان کووشتووە.
 
لە راگەیاندراوێكدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە )، هاتووە " سوپای تورك ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول، هەوڵیدا سنووری باشوری كوردستان ببەزێنێت و لە دەڤەری بارزان ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكرد، گەریلاكانمان دەستێوەردانی دۆخەكەیان كرد، پاشان شەڕێكی سەخت ڕوویداو یەكینەیەكی دیكەی سوپای توركیاش هەوڵیدا لە (گردی كۆردین)ەوە بەرەو خوارەوە بێت، گەریلاكانمان لە بەرامبەر ئەوانیشدا چالاكییان ئەنجامدا".

هەپەگە ئاشکرای کرد کە " لەلایەكی تریشەوە لە25ی ئەیلول لە ناوچەی چەلێ و شەمزینانی سەربە جولەمێرگ دژی سوپای تورك چالاكییان ئەنجامداوە، دوو زرێپۆشی لە جۆری (كریپی)یان كردۆتە ئامانج و 12 سەرباز كوژراون و شەشی دیكەشیان برینداركردوە، ڕۆژی 26ی ئەم مانگەش، دوو چالاكییەكیان ئەنجامدا دژ بە سەربازەكای سوپای توركیاو سێ سەرباز كوژران".



PM:08:45:28/09/2017