ئینستتیۆتى په‌ى ئاشکرایدەکات، پەرلەمانی کوردستان لەئێستادا کە ماوەکەی بەرەو کۆتایی دەچێت، دەیەوێت تەمەنى خۆی و سەرۆکى هەرێم درێژبکاتەوە.
ئینستیۆتى په‌ى لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە "په‌رله‌مانى كوردستان به‌نیازه له‌نزیكترین كاتدا به‌ئاماده‌بوونى كۆمسیۆن دانیشتنێك ساز بكات به بیانووى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆن ناتوانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، ته‌مه‌نى خۆیان درێژ بكه‌نه‌وه كه ئەوەش ده‌بێته مایه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێمیش".
ئینستیۆتى په‌ى ڕاشیگەیاندووە، "ئه‌مه له‌كاتێكدا كۆمسیۆن له 14ی ئابی ئەمساڵ له دوو نوسراوى جیاوازدا وهلامى هه‌ریه‌ك له بارزانى سەرۆکى پەرلەمانیان داوه‌ته‌وه و ئاماده‌ییان ده‌بڕیوه كه لە 2017/11/1 دا هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و له‌ئێستادا قه‌واره‌كان خۆشیان تۆمار كردووه".
لە ڕاگەیەندراوەکەى ئینستتیۆتى په‌یدا هاتووە "بۆیه پاشگه‌ز بوونه‌وه له‌و بڕیاره سه‌لمێنه‌رى ئه‌و سیناریۆیه‌یه حزبه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
ڕاگەیەندراوەکەی ئەنستیۆتی پەی لەکاتێکدایە دوو ڕۆژی دیکە وادەی خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ کەسێک خۆی کاندید نەکردووە.
ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ناوی ٢١ قەوارەی پەسەند کرد کە دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بکەن.