لە مۆبایلی چەكدارێكی داعش ڤیدیۆیەكی سەیر تۆمار دەكرێت

لەڕێگەی مۆبایلی بەندكراوێكی شاری موسڵەوە، ژمارەیەك چەكداری داعش ڤیدیۆی خۆیان تۆمار دەكەن بێ ئەوەی ئاگایان لەخۆیان بێت.

عوبێدە عەممار یەكێكە لەو گەنجانەی كە لەلایەن داعشەوە پاش دەستگیر كردنی مۆبایلەكەیی لێدەسەنن و وێنەی خۆیان دەگرن، بەڵام بێ ئەوەی بزانن ئەو گەنجە كارێكی لەمۆبایلەكەیدا كردووە كە هەركەسێك دەستی لێبدات، راستەوخۆ تۆماری دەكات.

چەكدارەكانی داعش لەڤیدیۆكەدا دەردەكەون كە باسی هێرشەكان دەكەن بۆ سەریان و مشتومڕیانە، لەوەی ئەو گەنجە لەسێدارە بدەن، یان نا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی هیچ تۆمەتێكیان بۆ ساغ نابێتەوە بەسەر ئەو گەنجەدا ئازادی دەكەن و مۆبایلەكەش بە نهێنی دەكەوێتەوە دەستی خۆی، دواتر گرتە ڤیدیۆییەكە لای خۆی دەپارێزێت كە 28 خولەكە.

هاوكات یەكێك لە سەركردەكانی داعش وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی گرتووە بەو مۆبایلە كە كچێكی موسڵاویە و وەك كەنیزەك لای خۆی هێشتوێتییەوە.





PM:10:17:30/09/2017