رۆژنامەی فەرمی عێراق، لە ئینفۆگرافیکێکدا ئاشکرای دەکات زۆرینەی ئەندامانی یەکێتی ریفراندۆمیان رەتکردۆتەوە.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی کە رۆژنامەی فەرمیە لە عێراق له ئینفۆگرافیكێكدا كه له ژماره‌ی 4067ی‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاشکرای کردووە " هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و جوڵانه‌وه‌ی نه‌خێر دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بوون".
به گوێره‌ی ئینفۆگرافیكی ئه‌و رۆژنامه‌یە ملیۆنێك و 500 هه‌زار كورد، ریفراندۆمیان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌یه‌شی به ڕێژه دابه‌شكردووه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌دا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه رۆژنامه‌ی سه‌باح نووسیویه‌تی: یه‌كێتی تووشی دابه‌شكارییه‌كی گه‌وره بوو له نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا و زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ره‌تیان كرده‌وه به‌شداری له ریفراندۆم بكه‌ن.
ئەو رۆژنامەیە ئاشکرای دەکات له سلێمانی به رێژه‌ی له سه‌دا 53 نه‌یاری ریفراندۆم بوونه، كه ناوه‌ندی هه‌ژموونی یه‌كێتی و گۆڕانه.