بەغدا بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستانی بڕی

لەدرێژەی گوشارەكانی بەغدا دژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق لە هەفتەی رابردووەوە بەشە دەرمانی هەرێمی بڕیوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی بە رۆژنامەی "ژیان"ی راگەیاند: لە رۆژی چوارشەممەی رابردووەوە بەغدا بەشە دەرمانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە‌و هیچ دەرمانێكی نەناردوە.

سەرچاوەكە وتوویەتی كە بڕینی بەشە دەرمان كێشەی بۆ هەرێمی كوردستان بە تایبەت بۆ شاری سلێمانی دروستكردوە.



PM:12:10:02/10/2017