بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلار بۆ بانکەکانی هەرێمی رادەگرێت

حکومەتی عێراق فرۆشتنی دۆلار و دراوە بیانیەکانی تر بە چوار بانکی هەرێم رادەگرێت.

ئاژاسنی رۆیتەرز لە سەرچاوەیەکی بانکی ناوەندی عێراقەوە  بڵاویکردەوە کە فرۆشتنی دۆلار و دراوە بیانییەکانی تر بۆ چوار بانکی عێراق رادەگرێت. هەروەها هەموو ئەو حەواڵانەش بەدراوی بیانی لەگەڵ هەرێمدا رادەگرن.

بەپێی هەواڵەکە، بانکی ناوەندی لایەنی هەرێمی لەو رێوشوێنانە گرتۆتەوە. 

ئەو رێوشوێنانەی بانکی ناوەندی کاریگەری دەخاتە سەر جووڵەی ئابوری و بازاڕەکان لە هەرێمی کوردستان.( وەک ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ دەکات ).
ئەو رێوشوێنانە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم دێت کە لە باشووری کوردستان رۆژی ٢٥ ی ئەیلول سازکرا.



PM:09:40:03/10/2017