پاسپۆرتی سلێمانی و کەرکوک کرایەوە
تا ئێستا هەولێر و دهۆک داخراوە

پاسپۆرتی ناوەندی لەبەغدا رێگای دا بە پاسپۆرتی سلێمانی و کەرکوک دەستبەکار بکەنەوە، بەڵام تا ئێستا رێگای نەداوە بە پاسپۆرتی هەولێر و دهۆک دەستبەکار بکەنەوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، لە رەگایەندراوێکدا ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەرووبەری دەکاتەوە مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەستی پێکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە " لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی كاتژمێر هه‌شتی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆوە  هێڵه‌كان كاراكراونه‌ته‌وه‌و ده‌ستكراوه‌ته‌وه‌ به‌ڕاییكردنی‌ مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان".

راگەیاندنی پاسپۆرتی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە له‌ئێستادا هاوڵاتیان ده‌توانن بۆ ڕایكردنی‌ مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانی پاسپۆرتی سلێمانی بكه‌ن و هیچ گرفتێك نه‌ماوه‌.
ماوەی هەفتەیەکە بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لە باشووری کوردستان، بەغدا راگرتنی پاسپۆرتی هەموو پارێزگاکانی راگرت، بەڵام بەغدا سلێمانی و کەرکوکی کردەوە، بە پێچەوانەوە تا ئێستا هەولێر و سلێمانی نەکراوەتەوە. 



PM:08:46:04/10/2017