سەر و قاچی ڕۆژنامەنووسێکی سویدی دۆزرایەوە

پۆلیسی دانیمارک بڵاویکردەوە دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێنبوونی سەری ڕۆژنامەنووسێکی سویدی  لەناو ئاودا دۆزرایەوە.

 


پۆلیسی دانیمارک بڵاویکردەوە دوێنێ هەینی 6یتشرینی یەکەم سەر و قاچی کیم ووڵی ڕۆژنامەنووسی سویدی لەناو  عەلاگەیەکدا لە ئاوی کۆگ بەیدا لە دانیمارک دۆزراونەتەوە.

پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لەگەڵ سەر و قاچەکانی کیم وۆڵدا گۆرەوی و پێڵاوەکانی و چەقۆیەک لەناو عەلاگەدا بوون، ماددەیەکی قورسیی تێدا بووە بۆ ئەوەی عەلاگەکە نوقمی ئاو بکات.

هەروەها پۆلیس ئاشکرایکردوە سەر و قاچەکانی ۆڵی زۆر دوور نەبوون لەو شوێنەی کە ١١ ڕۆژ پێش ئێستا بەشەکەی تری جەستەی تێدا دۆزرابووەوە.

ماوەی دوو منگە و بەدیاریکراوی لە ڕۆژی ١٠ی ئابەوە کیم وۆڵی تەمەن ٣٠ ساڵ لەگەڵ پیتەر مادسۆنی دەریاوان کە تەمەنی ٤٦ ساڵە بە گەشتێک چووەتەدەرەوە، لەو کاتەشەوە بێسەروشوێن بووە.

مادسۆنی دەریاوان لە لێکۆڵینەوەکاندا ڕەتیکردووەتەوە کە ئەو کوشتبێتی و ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ١٠ی مانگ بە سەلامەتی لە کۆپنهاگن دایبەزاندووە.

هاوکات سەرەتای ئەم مانگە، جاکۆب بوچ لێکۆڵەری دانیمارکی بە دادگای وتووە، دیمەنی پارچەپارچەکردنی ژنێک بە زیندوویی لە میمۆرییەکدا دۆزراوەتەوە کە ئەگەری هەیە هی مادسۆن بێت.

سەرەڕای ئەوەی مادسۆن خۆی بێبەری دەکات لەوەی میمۆرییەکە هی ئەو بێت، بەڵام ماوەی دەستبەسەرکردنی بۆ چوار هەفتەی دیکە درێژکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.



PM:04:38:07/10/2017