بڕیاری دەرکردنی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی عێراق درا لە ریفراندۆمدا دەنگیان دابوو

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند ئەو لیژنە پەرلەمانتاریەی لە پەرلەمانی عێراق دروستکرا بۆ کێشەی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی دەنگیان دابوو لە رۆژی ریفراندۆمدا بڕیاری کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی ئەو پەرلەمانتارانەیان دەرکرد.

عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند " ئەو لیژنە پەرلەمانیەی دروستکرا لەسەر ریفراندۆم، بڕیاریان دا کۆتایی بە ئەندامێتی ئەو پەرلەمانتارە کوردانە بهێنرێت کە لە ریفراندۆمدا دەنگیان بە سەربەخۆی داوە".

ئەو لیژنەیە لە پەرلەمانی عێراق پێکهێنرا بە ئەندامێتی لیژنەی هەرێمەکان و لیژنەی یاسایی.

ئەو لیژنەیە بڕیاری ئەندامێتی لە دە پەرلەمانتاری کورد بسەننەوە، کە وەک عالیە نوسەیف ئاشکرای دەکات پێکدێن لە " ڤیان دەخیل، ئەشواق جاف، شاخوان عەبدوڵا، عەبدولعەزیز حەسەن، نەجیبە نەجیب، ئارێز عەبدوڵا، عەرفات کەرەم، عادل نوری، موسەنا ئەمین، 

ئەوەی سەرنج دەدرێت ناوی ئەو پەرلەمانتارە کوردانە، هیچ پەرلەمانتارێکی گۆڕان و کۆمەل و هەندێک پەرلەمانتاری یەکێتی و یەکگرتووشی تێدا نییە.

  
ئەو ناوانە بەرزدەکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق.



PM:07:15:07/10/2017