ڤایبەر خزمەتگوزارییەکی گرنگ پێشکەش دەکات

چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کرا.


بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکە بەردەست کردووە، تێیدا دوو تایبەتمەندییان زیاد کردووە، یەکەمیان ئەو کەسانەی گرووپ چاتیان دانەوە و لەنێودا ئەدمینن، دەتوانن یەکێک لە نامەکان پین بکەن و بەم شێوەیەش، ئەو نامەیە لە بەشی سەرەوەی گرووپ چاتەکەدا دەمێنێتەوە، تەنیا ئەدمینەکەش دەتوانێت ئەو پینە لابەرێت.


تایبەتمەندییەکەی دیکەش ھەر بۆ چات گرووپەکانە، کە تێیدا تایبەتمەندیی (Reply) زیاد کراوە، بەو تایبەتمەندییەش، بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن تەنیا وەڵامی یەک نامە بدەنەوە و وەڵامەکانیان لەژێر ئەو نامەیە پیشان دەدرێت، کە وەڵامیان داوەتەوە و لەگەڵ نامەکانی دیکە، تێکەڵ نابێت.


پڕۆگرامی ڤایبەر، لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت



AM:10:09:08/10/2017