بەمزوانە ئازادکردنی تەواوی رەقە رادەگەیەندرێت

وتەبێژی ژووری چالاكیەكانی توڕەیی فورات ڕایگەیاند " شەڕڤانانی قەسەدە، توانیویانە 85% ی شاری ڕەقە دەستی چەتەكانی داعش ڕزگار بكەن و، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕزگاركردنی تەواوی شاری ڕەقە ڕادەگەیەنن".
 
ئەمڕۆ جیهان شێخ ئەحمەد، وتەبێژی ژووری چالاكییەكانی غەزەبی فورات، لە لێدوانێكیدا كە لە ماڵپەڕی فەرمی هێزەكانی سوریای دیموكرات- قەسەدە، بڵاو بووەتەوە، دوا زانیاری لەسەر ئازادكردنی شاری ڕەقە لەدەستی چەتەكانی داعش خستووەتە ڕوو.
 
ناوبراو لە لێدوانەكەیدا ڕایگەیاندووە " تا ئێستا هێزەكانی سوریای دیموكرات 85%ی شاری ڕەقە-یان لەدەستی چەتەكانی داعش ڕزگاركردووە، لە ئێستادا لەهەوڵی پاككردنەوەی شارەكەدان لە مین و پاشماوەی چەتەکان".
 
نابراو ئاشکرای کرد"لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی ڕزگاركردنی تەواوی شاری ڕەقە لە دەستی چەتەكانی داعش ڕادەگەیەنین".
 
هەڵمەتی ڕزگاركردنی شاری ڕەقە لە ڕۆژی 6ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردووە، لە ئێستادا زۆرینەی شارەكە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات-قەسەدە-دایە و بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنیشیان لەدەستی چەکدارانی داعش لەو شارە ڕزگاركردووە.



PM:08:52:08/10/2017