جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ئوسامه نوجێفی، رایگه‌یاند: "درووستكردنی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نییه و مافێكی سرووشتی هاووڵاتیانه".
له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق وتی: "ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی هاووڵاتیانی نه‌ینه‌وا تێیدا ژیاون، بووه‌ته هۆی نه‌مانی متمانه‌یان به داهاتوو، پێكهاته‌كانی پارێزگاكه هیچ شتێكیان نه‌بینیووه ده‌سته‌به‌ری ژیانی داهاتوویان بكات و بیانگێڕێته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان، شكستی حكومه‌تی ناوخۆیی و گه‌نده‌ڵییش بوونه‌ته هۆی هێواش به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی وێرانبووی پارێزگاكه".
ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئوسامە نجێفی سەردانی بارزانی لە کوردستان کرد.