گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، گەنجێک کە خاوەنی سێ منداڵە لە ناحیەی دیبەگە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٧ی ئێوارەی دوێنێ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی حاڵەتێکی خۆکوشتن لە ناحیەی دیبەگەی سەربە پارێزگای هەولێر.

پۆلیس دەڵێت، دوای ئەوەی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوتووە کەوا گەنجێک بەناوی (س، ت، ڕ) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕووداوەکە لە گوندی عاڵلای سەر بە ناحیەی دیبەگە ڕوویداوە، گەنجەکەش خێزانداربووە و خاوەنی سێ منداڵ بووە.

بە وتەی پۆلیس، تەرمی گەنجەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.



PM:01:25:12/10/2017