هۆشیار زێباری ڕایدەگەیەنێت، حكومه‌تی هه‌رێم لەهەوڵدایە بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێم لەڕێگەی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییەوە.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌میدیاكانی حزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندووە "دوای داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌ڕوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌لایه‌ن عیراقه‌وه، هه‌رێمیش له‌هه‌وڵدایه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كۆدێك وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ستیان پێبكرێته‌وه".
ئاماژەی بەوەشداوە، حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كونسوڵخانه‌كان كۆبۆوه‌و سكاڵاش له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراق تۆماركراوه، دەشڵێت "لهپڕۆژهكهماندا كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیه بیانیه‌كانیش به‌شدارن و ڕێكخراوی ئیكاو-ی نێوده‌وڵه‌تیش كه ته‌نها وڵاتان تێیدا ئه‌ندامن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش هه‌وڵه‌كان ئیجابین".