خانمە ئەکتەری ناسراوی شارەی سلێمانی هەواڵ عوسمان لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ پشتیوان بەدەوی هونەرمەندی هاوسەری دەردەکەوێت.
هەواڵ کە نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، بونەتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
هەواڵ لەسەر وێنەی خۆی هاوسەرەکەی نوسیویەتی "ئەزیزی دڵم پشت و پەنای من (21) ساڵە هەموو بەیانی و هەموو شەوێک سوپاسی خودا ئەکەم کە تۆی بە من بەخشیوە، ئێستاش ئەمەوێ پێت بڵێم زۆرم خۆشئەوێت و خودا تۆم لێنەسێنێ و هەردەم لەش ساخ و تەندروست باش بیت و ڕۆژی بونت پیرۆز".
ھەواڵ عوسمان، خوشکی هونەرمەند بەیان عوسمانە و زیاتر بە کارەکتەری (ژاڵە) لە زنجیرە درامای گەردەلوول ناوبانگی ھونەریی دەرکردووە، ھاوسەری (پشتیوان بەدەوی)ی ھونەرمەندە.