ژمارەیەك حزب و لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان،
بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان هاوپەیمانییەكیان پێكهێناوە، بهرپرسی یهكێك
له حزبه بهشداربووهكان زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكات .
ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەكەمی 2017، عەبدوڵا حاجی محمود
پەرلەمانتاری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: هاوپەیمانی سەربەخۆی كوردستان
لیستی ژمارەیەك حزب و كەسایەتیی هەرێمی كوردستانە و سۆسیالیستیش لەو هاوپەیمانێتییە
بەشدارە.
عەبدوڵا حاجی محمود وتیشی: جگە لە سۆسیالیست، هاوپەیمانێتییەكە
چەند حزبێكی دیكهشی تێدایە و ئێستا پێكهاتە و هاوپەیمانێتییەكە ئامادەیە و شەش حزب
لە خۆ دەگرێت.
بڕیارە 1ی تشرینی دووشەمی ئهم ساڵ، هەڵبژاردنەكانی
هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستانیش تا
ئێستە دەڵێن: ئامادەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەكە بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشهممه
بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بانگەشەی هەڵبژاردنیان دوا خست.
ئەمڕۆ ژمارەی قەوارە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی
هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا، كە 30 قەوارە بۆ هەڵبژاردن كێبەركێ لەسەر 111 كورسیی پەرلەمانی
كوردستان دەكەن