خشتەیەکی نوێی مووچە ڕادەگەیەندرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی خشتەی نوێی مووچەی مانگی ئاب رادەگەیەنێت و بە وەزارەتی پێشمەرگە دەست پێدەکات.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە "سپی میدیا"ی راگەیاند " لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی  مووچە خۆران".

بەگوێرەی زانیاریەکان لە سەرەتادا وەزارەتی پێشمەرگە و دواتر هەردوو یەکەکانی حەفتاو هەشتا مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا تا کۆتایی مانگ سەرجەم وەزارەتەکان مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.

لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستان لە ٢٥ ئەیلولدا بەغدا و ئەنقەرەو تاران کۆمەڵە بڕیارێکی ئابوری و ئیداریان دژی هەرێم دەرکردووە، مەترسی لەلای خەڵکی کوردستان لەسەر هەڵوێستی ئەو ولآتانە دروستبووە کە چیتر حکومەتی هەرێم نەتوانێ مووچەی مووچەخۆران بدات، بەلآم بەپێی زانیارییەکانی سپی مووچەی مانگی ئاب هیچ کێشەیەکی نابێت. 



PM:06:50:12/10/2017