بەپەلە.. کۆسرەت رەسوڵ و شێخ جەعفەر و محەمەدی حاجی مەحمود بەرەو کەرکوک کەوتنە رێ
ئەمشەو ١٣ ی تشترینی یەکەم لەگەڵ هێنانی هێزی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی بۆ دەوری شاری کەرکوک، کۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆکی هەرێم و شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هیزەکانی ٧٠ و محەمەدی حاجی مەحمود سکرتیڕی حیزبی سۆسیالیست بەڕێوەن بەرەو کەرکوک دەچن.
بەپێی زانیارییەکانی سپی چوونی ئەو بەرپرسانەی پێشمەرگە بۆ شاری کەوکوک، بەمەبەستی بەرگریکردنە لە شارەکە لە هەر هێرشێک هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکانی تر دژی ئەو شارە ئەنجامی بدەن.
بەرپرسانی عێراق لە دوای ریفراندۆمە باس لە کۆنترۆڵکردنی ناوچە جێناکۆکەکان و لە نێویشیاندا بیرە نەوتەکان دەکات.
AM:01:10:13/10/2017