ئەمریکا: نامانەوێت هیچ چالاکییەک ببینین کە ببێتە هۆی ناسەقامگیری لە عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، نایانەوێت هیچ چالاکییەک کە ببێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە عێراقدا وتیشی "چاودێری ڕەوشەکە دەکەین"


هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، چەند ڕاپۆرتێکیان بینیوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک.

ناوێرت وتیشی "کە سەرەڕای ئەوەی بەردەوام لەنزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین، داوامان لە لایەنە جیاوازەکان کردووە دژی توندوتیژی بووەستنەوە و نامانەوێت هیچ چالاکییەک ببینین کە ببێتە هۆی دروستبوونی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا و کاربکاتە سەر شەڕی دژی داعش."

باسی لەوەشکرد کە وتەبێژی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردووەتەوە کە هێزە عێراقییەکان تەنیا تەرکیزیان لەسەر شەڕی دژی داعشە و هیوادارن هیچ توندوتیژییەک ڕوونەدات.



AM:10:02:13/10/2017