فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "هیچ پرۆسەیەکی سەربازی لە باشوری کەرکوک لە ئارادا نییە".
فەرماندەىی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پرۆسەیەى لە باشورى کەرکوک هەیە بۆ پشکنین و جێگیربوونە لەو شوێنانەى کە لەدەستی داعش کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە فەرماندەى گشتى هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەكردن بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری كەركوك كردووە.