قوباد تاڵەبانی لەسەر بارودۆخی کوردستان رایەکی جیاواز رادەگەیەنێت

لە کاتێکدا دوێنێ هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو بافڵ تاڵەبانی دەستوری عێراقیان کردە بنەمای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" جوڵەی هێزی سەربازی عیراق بەرەو کەرکووک ململانێیەکی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیوویەتی "جوڵەی هێزی سەربازی عیراق بەرەو کەرکووک ململانێیەکی وێرانکەری لێدەکەوێتەوە".

قوباد تاڵەبانی ئه‌وه‌شی نووسیوه‌: "دەبێت دانایی زاڵبێت، پێشرەوییەکان بووەستێندرێن و، گفتوگۆ دەستپێبکات".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە دوێنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و بافل تاڵەبانی دوو پەیامی جیایان ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد کە نەرمیەکی بەرچاوی پێوە دیار بوو بەرامبەر داواکارییەکانی عێراق دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم، کە داوا دەکەن ئەنجامی ریفراندۆم رەتبکرێتەوەو لەسەر دەستوری عێراق گفتوگۆبکرێت و ناوچە جێناکۆکەکان بەهاوبەشی ئیدارە بکرێت.



PM:12:32:13/10/2017